٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی: بیر لە بەپێزکردنی پڕۆژەیاسای سندووقی داهات دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بیر لە بەپێزكردنی پڕۆژەیاسای سندووقی داهات دەكەینەوە لەپێناو وەدیهێنانی شەفافیەت و دابینكردنی ژیان و گوزەرانی باش و گونجاو بۆ هاووڵاتیان؛ داوایشی كرد لە ماوەی گفتوگۆی كۆنفرانسدا زۆر بابەتیانە ئەو پڕۆژەیاسایانە بخرێتە ڕوو، بە سوودوەرگرتن لە شارەزایان تاوەكو زۆرترین سوود بە ئاراستەی پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان وەربگیرێ‌ و، لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێ‌ و، پەسەند بكرێ.‌

بەهێزكردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لەسەر داهاتی نەوت و گاز و بوودجەی دابینكراوی گشتی بۆ هاوكاریی كۆمەڵایەتی لەژێر ڕۆشنایی پڕۆژەیاساکەی دامەزراندنی سندووقی نەوت‌وگازی هەرێم و، ئەوەی چاودێری و هاریكاریی كۆمەڵایەتی، ناونیشانی ئەو كۆنفرانسەی پێك هێنا كە ئەمڕۆ 19/2/2015 لە هۆڵی ئوتێلی شیراتۆن بە ئامادەبوونی )د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و، پەرلەمانتاران و کۆمەڵێک سەربەڕێوەبەر و نوێنەرانی وەزارەت و ڕێكخراوە حكوومییەكان ساز كرابوو.
لە گوتەیەكی كە بەم بۆنەیە پێشكەشی كرد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشیی لە ڕێكخراوی گەشەپێدانی كوردستان و ڕێكخراوی مێرسی‌كۆرپس و سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان كرد بۆ ڕێكخستنی كۆنفرانسەكە و بە بایەخەوە باسی ئەو جۆرە كۆنفرانس و سیمینار و توێژینەوانەی كرد كە دەربارەی پڕۆژەیاساكان دێنە سازكردن و ڕاستەوخۆ بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە پەیوەستن.
هاوکات ئەوەی خستە ڕوو، سەرەڕای شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری و هەموو ئەو ئاستەنگانەی خرانە ڕێی حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لە هەڵهێنجانی نەوت و هەناردەكردنیدا شكست بێنێ‌ بەڵام بە ئیرادە و یاسامەداری و دەستورمەداری ئەو قۆناغەمان بڕی و، ئێستا سەرەڕای ئاستەنگەكان بیر لە دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەیاسای سندووقی داهاتەكان دەكەینەوە لەپێناو وەدیهێنانی شەفافیەت و دابینكردنی ژیان و گوزەرانی باش و گونجاو بۆ هاووڵاتیان و داوای كرد لەماوەی گفتوگۆی كۆنفرانسدا زۆر بابەتیانە ئەو پڕۆژەیاسایانە بخرێتە ڕوو بە سوودوەرگرتن لەشارەزایان تاوەكو زۆرترین سوود بە ئاراستەی پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان وەربگیرێ‌ و لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێ‌ و پەسەند بكرێ‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار