٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: شادەماری گەشە و بەردەوامی داعش لە نێو سوننەدایە

سەرچاوە: KDP.info

قەڵادزێ -KDP.info- (هێمن هەورامی) دەڵێ، ڕاستە داعش کلکی ڕێكخراوی قاعیدەیە و لە سەلەفییە جیهادییەكانەوە سەرچاوکەی گرتووە، بەڵام شادەماری سەرەكی دامەزراندن و گەشەییان لە نێو سوننەدایە، دەبێت سوننە دەورێكی كاریگەر ببینێت لە بڕینی ئەو دەمارەدا، دەنا كۆتاییی پێهێنانی داعش زیاتر درێژە دەكێشێت.

ئەم 19/2/2015یە، لیژنەی ناوچەی قەڵادزی بە ناونیشانی (باروودۆخی نەهای هەرێمی كوردستان و دوا پێشهاتەكان) و بە ئامادەبوونی ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە دەڤەرەكەدا، سیمینارێكی 'سیاسی‌جەماوەری'ـی بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ساز کرد.
(هێمن هەورامی) ستراتیژیەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی بۆ ئامادەبووەکان ڕوون كردەوە و، باسی ئەو ڕیزبەندییەیشی كرد كە دەشێت هەموو ئایدۆلۆژیاییەكی مۆدیرن و سەردەمیانە بیگرێتە بەر، لە دامەزراندنی پارتییەوە هەتا بە ئێستا دەگات، (هەورامی) ئەو ڕیزبەندییەی لە سێ‌ خاڵدا كۆ كردەوە كە درێژەپێدەری ستراتیژییەتی پارتییە وەك ئایدیا؛ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی و نیشتمانی؛ بەدامەزراوەكردنی دامودەزگاکانی حكوومەت، لە چوارچێوەی دەوڵەتسازی و نیشتمانسازی؛ دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگا. كە خۆشبەختانە پارتی بە سەرۆكایەتیی (سەرۆك بارزانی) لە یەك كاتدا لە پراكتیزەكردنی هەر سێ‌ قۆناغەكەیە و توانراوە تا ڕادەیەكی باش ئاڕاستەكان بپێكین.
)هەورامی( گوتیشی کە، ڕاستە داعش درێژەپێدەری ڕێكخراوی قاعیدەیە، لە بیری سەلەفییە جیهادییەكانەوە هەڵقوڵاوە، شادەماری سەرەكی دامەزراندن و گەشەیان لە نێو سوننەدایە، دەبێت سوننە دەورێكی كاریگەر ببینێت لە بڕینی ئەو دەمارەدا، دەنا داعش بەم‌ئاسان دوای نابڕێتەوە، بەڵام جیاواز لە ڕێكخراوەكانی دیكە بەشێك لە ستراتیژییەتی داعش لەناو بردنی دۆزی گەلی كوردە و، داگیركردنی خاکی كوردانە، ئەمەش نیشاندانی شۆفێنیزمی عەرەبییەی كە تێایاندا ڕەنگ دەداتەوە.
(هەورامی) وەك بەڵگەیەك بۆ ئەو تێكەڵاوییەی شۆفێنیستی عەرەب و جیهادی‌سەلەفییەکانی داعش، بەرانبەر گەلی كورد، گرتنی مووسڵ لە مانگی شەشی پار و هێرشهێنان بۆ كوردستان لە مانگی هەشتی پار، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخات كە هەوڵێك هەیە لە پووكانەوەی هزری سەربەخۆیی گەلی كورد، چونكە لە نێوان ئەم دوو مانگەدا مانگی حەوت هەیە، (سەرۆك بارزانی) لە مانگی حەفتی پاردا لە پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمانی كوردستانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان. لە تەوەرێكی دیكەی سیمینارەكەدا ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی، سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند: "چاوەڕێ دەكەین تا بزانین حكوومەتەكەی (عەبادی) ناگەڕێتەوە سەر سیاسەتی حكوومەتەكانی دیكەی عێراق، هەر گەڕانەوەیەكی لەو جۆرە هەبێت، ئینجا گەلی كورد دەستی كراوەترە لە بەرپەچدانەوەدا."
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار