هیچ خوێندکارێکی تواناسازی ڕەوانەی هەرێم نەکراوەتەوە
__2015_02_19_h16m42s43__LB.jpg)
هەولێر -KDP.info- (عەبدوڕەزاق محەمەد) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژێنەوەی زانستیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەبەر ئەم قەیرانە ئابوورییە، هیچ خوێندكارێكی تواناسازی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دەرنەکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژێنەوەی زانستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان (عەبدوڕەزاق محەمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا ئاگاداری بارودۆخی ئه‌و خوێندكارانه‌ین له ده‌رەوه‌ی كوردستان ده‌خوێنن، بەشێک لەو خوێندکارانە به هۆی ئەم قه‌یرانی ئابوورییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، تووشی كێشه بوونه، به‌ڵام کێشەکە ئەوەندە نەبووە پەکی خوێندنەکەیان بکەوێت."
سەربه‌ڕێوه‌به‌ری تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژێنەوەی زانستی، گوتیشی: "ستافی تواناسازی حه‌فتانه كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌کەین بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه هاتووەته ڕێی خوێندكارانی تواناسازی."
به‌ڕێوبه‌ری تواناسازی، ئاشكرایشی كرد، ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئێستا به‌نیازن بۆ خوێندن بچنە ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئێمه ڕێنوێنییان ده‌كه‌ین كه جارێ توانای ئه‌وه‌مان نییه خوێندكاری دیكه بنێرینه ده‌ره‌وه؛ قه‌یرانە داراییەکەیش خۆ هەر تواناسازیی نه‌گرتووەته‌وه، كێشه‌كه سه‌رتانسەرییە".
ڕوونیشی كرده‌وه كه: "هیچ خوێندكارێك شكستی نەهێناوە له خوێندنەکەیدا، ئێمه به شێوازێكی فه‌رمی نووسراوی خۆمان ئاراسته‌ی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردووه، كه بارودۆخی ئابووری كوردستان ناجێگیره، تاكو ئێستهایش ئه‌و زانكۆیانه به شێوازێكی نه‌رێنی و‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه و، هیچ خوێندكارێكیشیان ڕه‌وانه‌ی كوردستان نه‌كردووەتەوە."
هه‌وراز چنگیانی




