نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان، پتەوکردنی پێوەندییان لە بواری وزه و بازرگانی و ئابووریی دووپات کردەوە
ئانکارا-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆککۆماری تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) لەمیانی دیداری ئەمڕۆیاندا رۆشنایان خستە سەر دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، هاوکات لە دیدارەکەدا بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له بواری وزه و بازرگانی و ئابوورییدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوو کران.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ئانکارا له لایه‌ن ( ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌ركۆماری توركیاوه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارەکەدا دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتیی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له بواری وزه و بازرگانی و ئابووریدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
له دیداره‌كه‌دا به درێژی باس له هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا كرا و له‌مباره‌یه‌وه (نێچیرڤان بارزانی) جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌كردنی پرسی كورد له توركیا كرده‌وه و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌ی دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری، له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت به پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ده‌كات.
له‌م دیداره‌دا هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئامادەی دانیشتنەکە بوون.




