بوودجه‌ی 2014 ته‌خشان‌وپه‌خشان كراوه و، به‌غدا ده‌بێت پاره‌كه‌ی هه‌رێم بداته‌وه

به‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له بوودجه‌ی 2014 عێراق و، پێی وایه ده‌بێت پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و بوودجه‌یه نه‌فه‌وتێت.
)ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌و پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه، ده‌بێته قه‌رز و، به‌غدا هەر ده‌بێت بیدات، چونكه ئه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستانه و له قووتی خه‌ڵكی كوردستان بڕاوه؛ مانگی 1ی 2014 به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌داوه به هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا هیچ پاساوێكی یاسایی نییه بۆ نه‌ناردنی ئه‌و بوودجه‌یه كه كۆیی گشتی سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یەی له‌و ساڵه‌دا نه‌نێردراوه، ده‌كاته نزیكه‌ی 16ترلیۆن دینار، ئه‌مه قه‌رزه و، حكوومه‌تی به‌غدا هەر دەبێ بیداتف، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه پارەی نەختی نییە و پاره‌ی له بانكی ناوه‌ندیدا نییه، ناتوانرێت هیچ فشارێك یان داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدا بكرێت، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی مانگی 1ـی 2015 حكوومه‌تی عێراق به ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێر و به‌غداوه پابه‌ند بێت و، ئه‌و بڕه پاره بنێرێت كه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، دوای ناردنی ئه‌و پاره‌یه ئه‌و كاته هه‌ق و حسابی پاره‌ی 2014 ده‌كرێت".
)ئه‌شواق جاف) ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خه‌رجكردنی پاره‌ی 2014 ده‌كۆڵێته‌وه، چونكه به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆری پێوه دیاره، پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؛ لێره‌وه ده‌بێت كه‌سانی به‌رپرس له خه‌رجكردنی پاره‌ی 2014 عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و، ده‌بێت مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و، قووتی خه‌ڵكی كوردستان له به‌شه‌بوودجه‌ی 2014 عێراق نه‌فه‌وتێت".




