پاشه‌وپاش گەڕاندیاننه‌وه.. پێشمه‌رگه له ئه‌سكێ زه‌برێكی كوشنده‌یان له تیرۆریستان دا

ئه‌سكێ - KDP.info-دوێشەو له ئه‌سكێ، لە دەڤەری شاره‌دێی وانكێ، زه‌برێكی كوشنده به تیرۆریستانی داعش كه‌وت، به پێی گوته‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه زیاتر له 17 تیرۆریستی داعش كوژراون و کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار بوونه.
مقه‌ده‌م (جه‌مال كه‌ریم) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له وانكێ بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوێنێشه‌و به سوود وه‌رگرتن له تێكچوونی كه‌ش و هه‌وا تیرۆریستان له ئه‌سكێ كه ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی وانكێ هێرشیان هێنایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاش 2 سه‌عات شه‌ڕ، چه‌كدارانی داعشیان تێك شكاند و پاشه‌وپاش گەڕاندیاننه‌وه."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه گوتیشی: "پێشمەرگە بە ورەیەکی به‌رزەوە، زه‌برێكی كوشنده‌یان له تیرۆریستان دا و، حەڤدەیان لێیان کوشت و، کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار کردن؛ تیرۆریستان بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك بست بێنه پێشه‌وه، به سه‌رشۆڕی گەڕانه‌وه مۆڵگه‌كانی خۆیان."
ڕابین شێروانی




