٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا پاره‌کەی هه‌رێم نەنێرێت، هه‌موو دنیای لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پابەندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بووه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ھەرێم و بەغدا پابەندن بەرێککەوتنی نێوانیان، بەڵام گوایە لەبەر نەبوونی، بەغدا هێشتا بەشە بوودجەی ھەرێمی نەناردوو و، بڕیارە حەفتەی دابێ پارەکەی ھەرێم بنێرێت؛ جا ئەگەر تا ئەو کاتە ڕەوانەی نەکەن، دەبێت ھەموو دنیای لێ ئاگادار بکەینەوە  کە بەغدا پابەندی ڕێککەوتەنەکە نەبووە.
(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر بەغدا گلەییی دەکرد کە ھەرێمی کوردستان ڕێژە نەوتە دیاریکراوەکەی ھەناردە نەکردووە، بەڵام کە شاندی کورد چوونە بەغدا و، وەزیری نەوت هاتە کەرکووک و، بە چاوی خۆی دۆخەکەی بینی و، زانیی کێشەکە تەکنیکییە، دوێنی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا نیە و، ھەندێک کیشەی تەکنیکی ھەبووە و، ئەویش چارەسەر دەکرێ؛ ھەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدادا، ئەوانیش پابەندن بە ڕێککەوتنەکەوە."

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی: "بەغدا پارەی نییە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام بڕیارە حەفتەی دابێ پارەی نەخت بگاتە بەغدا، ئینجا ئەگەر پارەی ھەرێمی کوردستانیان ڕەوانە نەکرد، وەها دەیکەینە قاڵ، ھەموو دنیا بزانێ بەغدا ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە."
ئه‌و ئەندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتیشی: "ئەو دەنگۆیەی گوایە لەبەر نەناردنی ڕێژە نەوتی دیاریکراوەکەیە، بەغدا بەشە بوودجەی ھەرێم ڕەوانە ناکات، درۆیە؛ کێشەکە نەبوونی پارەیە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار