سەردانەکەى بارزانى بۆ كه‌ركووك مانادار بوو.. خه‌ڵكى كه‌ركووك خۆشحاڵن

هه‌ولێر -KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كه‌ركووك-گه‌رمیان دەڵێ، سه‌ردانه‌كه‌ى (سەرۆک بارزانى) بۆ كه‌ركووك گەلێک مانادار بوو، بەوەی کە جومگه‌كانى سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه‌ى چالاک‌تر كرده‌وه و، پرسی هاتنی حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركووكیش یەکلایی کردەوە کە، ئەمە ڕوو نادات.
(د.محه‌ممه‌د خورشید) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى جەختی کردەوە، هاتنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایى دا به خه‌ڵكى كه‌ركووك و شاره‌كه، کە جگه له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هیچ هێزێكى دیكه بۆى نییه بێته ناو شارى كه‌ركووكه‌وه؛ هەڵبەت لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك قسه هه‌بوون كه گوایه میلیشیاى شیعى و حه‌شدى شه‌عبى دێنه كه‌ركووكه‌وه، بەڵام (سەرۆک بارزانی) ئەم پرسەی یەکلایی کردەوە.
(د.محه‌ممه‌د خورشید) گوتیشی: "لایەنێکی دیکەی گرینگی وێستگەی سەردانی (بارزانى) بۆ شارى كه‌ركووك، چالاککردنەوەی جومگه‌كانى سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه و له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ى به وردى ئاگادارى ڕه‌وشى ناوچه‌كه بێت. گرینگ قسە دەربارەی پێداویستیىەکانی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان کرا و، به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكرێت بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر پێداویستىیەکانی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له میحوه‌ره‌كانى جه‌نگ له كه‌ركووك."
وەک ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک گوتی، "هەر لەو سەردانەیدا، (بارزانى) دڵنیایى دا بە كه‌س و كارى قوربانیان و شه‌هیدانى كه‌ركووك كه به هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیانه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنى دیله پێشمه‌رگه‌كانی لای تیرۆریستان و (سەرۆک بارزانى) داعشی لە سەلامەتیی ژیانی ئەو پێشمەرگانە ئاگادار کردەوە و هۆشداریی دا بە ئەوان و ئەوانەیشی چه‌پڵه‌یان بۆ لێداون خۆش نابن. ئه‌م بەڵینەیش كه‌سوكارى قوربانیانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی دڵخۆش کرد."
(د.محه‌ممه‌د خورشید) دەڵێ، جیا له بینینى سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان، (سەرۆک بارزانى) توانى هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان كۆ بكاته‌وه، ده‌شڵێت: "گرینگ‌ترین خاڵ له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه بوو كه ده‌نگه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان و ئه‌منییه‌كان له یه‌ك خاڵدا كۆ كرده‌وه ئه‌ویش كوردستانیبوونى كه‌ركووكه، بۆیه ئێستا و دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵكى كه‌ركووك زۆر خۆشحاڵن، چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌وانى پاراستووه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه، ئه‌وه‌شى ئێستا سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان پشگیرى لێده‌كه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه، واته كۆده‌نگیه‌كى نیشتیمانى هه‌یه به‌وه‌ى پێشمه‌رگه سیمبولى پاراستنى كوردستانه".
کارزان هەورامی




