کەسکێ..زیانێکی زۆریان لە داعش دا

کەسکێ -KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەی کەسێ ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان کردووە و، زیانی زۆریان پێ گەیاندوونە و، چەندین خانوویشیان بە سەریاندا ڕووخاندووە.
رائید (ئەحمەد سورچی) لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی کەسکێ لە نزیک گوندی شندوخا تیرۆرستانی داعش بە دۆشکە تەقەیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە کرد و، ئێمەیش چاک لێیان هاتینەوە دەست؛ پاشان فڕۆکە جەنگییەکان شوێنەکانیان دەستنیشان کرد و، بە چڕی بۆردوومانیان کردن و، زیانی زۆریان پێ گەیاندن."
ڕائید (ئەحمەد سورچی) گوتیشی، لەو بۆردوومانەدا تیرۆرستان زۆریان لێ کوژراوە و، چەند خانوویەکیشیان بە سەردا ڕوخێندراوە و بێدەنگ کران."
بڵند ئیبراھیم




