٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە گشت میحوەرەکاندا سەر کەوتووە..٧٠ تیرۆریست و کۆمەڵێ ئەمیر کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری گوێڕ و مەخموور دەڵێ لە میحوەری مەخمووردا ٤٠ تیرۆریست و دوو ئەمیریان کوشتووە؛ بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گوندی تەلڕیم و سوڵتان‌عەوڵا و جاروڵڵا و 'کەسکێ'ـدا ٣٠ تیرۆیستی دیکە کوژراون و ئەمیرێکیش بە ناوی ئەبوویەقین کوژراوە.

(د. ئاراس حەسۆ میرخان) جێگری سەرپەرشتیای میحوەری گوێڕ و مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بە دوای ژمارەی ئەو داعشە تیرۆریستانەوەین كە دوێنشەو لە قۆڵی مەخموور و گوێڕ بە دەستی هێزی پێشمەرگە کوژراون و، بریندار بوونە؛ داعش لەو شکانەدا گورزی كوشندەیان پێ‌ كەوت و، لاشەی سێیان كەوتە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە و، نزیكەی حەفت تەرمیش لە مەودای ئێمە و تیرۆرستاندا كەوتوونە؛ ئەوەندەمان زانیبێ، 40 تیرۆرستی داعش لەو شەڕەدا کوژراون.
(د. ئاراس حەسۆ) ئاماژەشی كرد، ئەو كوژراوانەی تیرۆرستانی داعش، دوو ئەمیریشیان تێدایە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەلڕیم و سوڵتانعەوڵا و جاروڵڵا و کەسکێ، پێشمەرگە لە بەرپەرچی تیرۆریستانی داعشدا، ٣٠ تیرۆریستی لێیان کوشتووە، کە ئەمیرێکی 'ئەبوویەقین'ناویشیان تێدایە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار