نێچیرڤان بارزانی به‌ره و ئانکارا به‌ڕێ كه‌وت

هەولێر-KDP.info- سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (سامی ئەرگۆشی) ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره و ئانکارای پایته‌ختی توركیا به‌ڕێ كه‌وت. گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (سامی ئه‌رگۆشی) ، بە پێگەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره و ئانکارای پایته‌ختی توركیا به‌ڕێ كه‌وت.
له‌باره‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كۆ ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی پێوه‌ندی، ڕه‌وشی ناوچه‌كه و ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی كه بۆ هه‌ردوولا مایه‌ی بایه‌خن، تاوتوو ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سرووشتییه‌كان و پلاندان، یاوه‌ریی (نێچیرڤان بارزانی) ده‌كه‌ن.




