نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه دەربازی دەبێ
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا رایگەیاند کە، هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت و كێشه‌كان چاره ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی بكرێت، بۆیه كۆمه‌ڵێك ڕێكار ده‌گیرێته به‌ر و ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان خوارووی خۆیان له ڕاستیی دۆخه‌كه تێبگه‌یه‌نن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18-2-2015، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دواسه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌تی فیدڕاڵ پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو چاره كرا و ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و وه‌ك له یاسای بوودجه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، لایه‌نی به‌رانبه‌ریش پابه‌ند نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌ژمار بكرێت، چونكه ڕۆژانه ناكرێت و له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه نابێت، له یاسای بوودجه‌شدا هاتووه كه تێكڕای هه‌نارده‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت، نه‌ك ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ڕۆژانه.
(نێچیرڤان بارزانی) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت و گوتی، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین عێراق به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند بێت تا ئێمه‌ش پابه‌ندی بین. جه‌ختیشی كرده‌وه ده‌بێ هه‌موو داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئه‌وه بزانن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕه‌فتار بكه‌ن كه وڵات له قه‌یرانێكی داراییی قووڵدایه.
سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌رباره‌ی هه‌ندێ له كاردانه‌وه‌كانیش گوتی، به داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له بابه‌ته‌كدا بكه‌ن و ڕاستیی بابه‌ته‌كه بزانن، هه‌ر له خۆیانه‌وه لایه‌نگیریی حكوومه‌تی عێراقیان كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوایه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نییه، كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای داكۆكیكردن له گرینگیی ڕوونكردنه‌وه‌ی پلانی حكوومه‌ت بۆ چاره‌كردنی ئه‌م دۆخه و جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌کان كۆمه‌ڵێك ڕێكار و پلان و به‌رنامه‌سازییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چاره‌كردنی قه‌یرانی دارایی خسته به‌ر باس و داكۆكی له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت په‌له له دۆزینه‌وه‌ی رێگەچارەیەک بكرێت و ڕێكاری پێویست بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان دابنرێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین بژارده‌ی جیا تاوتوو كران.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخ و قه‌یرانه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی ناوخۆییی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌مانكاتدا له قه‌یرانی ئابووری و دارایی و له دژی تیرۆریش له شه‌ڕدایه و پێشوازی له زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌دهه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌كات و نرخی نه‌وتیش تا ڕادده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێكه‌وه بارى قورسیان خستووه‌ته سه‌ر شانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخێكى دژوارى هێناوه‌ته ئاراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (قوباد تاڵه‌بانی)، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرینگه هه‌موو داموده‌زگای وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ختیی دۆخه‌كه و قووڵیی قه‌یرانی دارایی تێبگه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان ستاف و ده‌زگاكانی خوار خۆیان له ڕاستی و هه‌ستیاریی دۆخه ئابووری و داراییه‌كه، ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه‌دا و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و گرینگه هه‌موو هاوبه‌شانی حكوومه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت و كێشه‌كان چاره ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی بكرێت، بۆیه كۆمه‌ڵێك ڕێكار ده‌گیرێته به‌ر و ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان خوارووی خۆیان له ڕاستیی دۆخه‌كه تێبگه‌یه‌نن.




