مەخموور..پێشمەرگە ئەبوهاجەری داعشی کوشت..ئەمیری میحوەری مەخموور بووە

مەخموور-KDP.info-(نەجات عەلی) لە میحوەری مەخموورەوە پێیراگەیاندین کە، لەشەڕی دوێشەو زەرەروو زیانێكی گەورەیان بە تیرۆرستانی داعش گەیاندووە و چەندین چەك و لاشەی تیرۆریستانی داعش بەجێماوە؛ هەروا گوتیشی کە (ئەبوهاجەری) ئەمیری داعش کە بەرپرسی میحوەری مەخموور بووە کوشتویانە.
(نەجات عەلی) لە میحوەری مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، تیرۆریستانی داعش درەنگانی دوێشەو بەردەوام بوون لە هێرشكردن و دوو تا سێ سەعات هێرشیان کرد، بەڵام هێرشەكانیان یەك لەدوای یەك لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە تێكشكێندران و زیانێکی گەورەمان بە داعش گەیاند.
هەروا ئاماژەیشی کرد کە، لە میحوەری مەخموور چەندین چەك و لاشەی كوژراوانی تیرۆریستانی داعش بە جێ ماوە، یەكێك لەو كوژراوانە كە تەرمی بەجێ ماوە ئەمیری تیرۆریستانی داعشە بەناوی (ئەبوهاجەر) کە بەرپرسی ئەو میحوەرەیان بووە.
نەشوان بەرزنجی




