سهرۆك بارزانی ئاستی پێوهندییهكانی نێوان ههرێم و ئوردنی بهرز نرخاند

ههولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) دهشتخۆشی لە کونسوڵی ئوردن کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لە هەولێر ڕۆڵی باشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئوردن بینیوە و جەختیشی کردەوە کە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر هەیە و ئاستی پێوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئوردنیشی بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 2ـی 2015 (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەلاحەدین، پێشوازی لە (فایز خوری)، کونسوڵی ئوردن لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی، سەردانی (سەرۆک بارزانی) کردبوو.
لە دیدارەکەدا سەرەتا کونسوڵی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لە هەولێر هاوکار و پشتیوانی بوونە. هەروەها بە بایەخەوە باسی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و سوربوونی وڵاتەکەی لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
لە بەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) دەستخۆشیی لە کونسوڵی ئوردن کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لە هەولێر ڕۆڵی باشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئوردن بینیوە و جەختیشی کردەوە کە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر هەیە و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئوردنیشی بەرز نرخاند.
(سەرۆک بارزانی) هیواشی خواست کونسوڵی ئوردن لە کاری تازەیدا سەرکەوتوو بێت.




