مه‌سروور بارزانی، ڕۆڵی تیمی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانیی ئوردنی بەرز نرخاند

هه‌ولێر-KDP.info- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) له پێشوازیی تیمی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی ئوردن، سوپاسی كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی كرد كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی برینداری چاره‌سه‌ر كردووه و رۆڵی ئه‌وانی به گرینگ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، ئێوه له وڵات و له‌ناو كه‌سوكاری خۆتانن. هاوكات تیمه‌كه رایانگه‌یاند، تا ئێستا 500 نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ چاره‌كردنی 91 هه‌زار نه‌خۆش.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/2/2015) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) پێشوازی له تیمی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له فه‌رمانده (فه‌واز عاید ئه‌لهدبان) و ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیگرتن (عاسم ئه‌لمه‌جالی) و ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان (عوده‌ی ئه‌لجه‌عافره) پێك‌هاتبوو.
له دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی كردن و رایگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوپاسی جه‌لاله‌تی (مه‌لیك عه‌بدوڵڵا) ده‌كه‌ین بۆ راسپاردنی تیمی پزیشكی ئوردن، كه بێن هاوكاریی پێشمه‌رگه بكه‌ن له كاتێكدا ئێمه زۆر پێویستیمان به‌و هاریكارییه هه‌بوو و گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردنی هاشمی و مه‌لیك (عه‌بدوڵڵا) زۆر پته‌وه و جه‌لاله‌تیان هه‌رچیه‌كی پێی كراوه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌مه‌ش جێی رێز و پێزانینی گه‌لی كوردستانه و هیوای پته‌وكردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌خوازین."
پاشان شاندی میوان سوپاسی (مه‌سروور بارزانی)ـیان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه ئه‌وان هاتوون تا له نزیكه‌وه خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن و باسیان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و پوخته‌یه‌ك له كاره پزیشكییه‌كانیان له ماوه‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان كرد ، كه تا ئێستا 500 نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی 91 هه‌زار نه‌خۆش و رایانگه‌یاند، "ئێمه به بوونمان له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵین و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین."
له‌به‌رانبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی كرد كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی برینداری چاره‌سه‌ر كردووه و رۆڵی ئه‌وانی به گرنگ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، ئێوه له وڵات و له‌ناو كه‌سوكاری خۆتانن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا پێداویستییه پزیشكیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانیی ئوردن تاوتوو كرا و (مه‌سروور بارزانی) داوای له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كاره‌كانیان بكرێ.
نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی ئوردن، كه له 18 كلینك و به‌ش پێك‌هاتووه له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌لاله‌تی مه‌لیك (عه‌بدوڵڵا)ی دووەم پاشای شانشینی ئوردنی هاشمی بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه و تا ئێستا چه‌ندین چاره‌سه‌ری پزیشكی ئه‌نجام داوه.




