هه‌رێم له‌دوو بانكی گه‌وره‌ی جیهانییه‌وه پاره قه‌رز ده‌كات
__2015_02_18_h16m25s43__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھەفتەی داھاتوو دەست بەگفتوگۆدەکەن لەبارەی پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی ده‌كرێت تا به‌زووترین كات پەسەند بکرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان پێویستی بەو قەرزە ھەیە..جەختیشی کرد قەرزکردنی ئەو پارەیە بۆ دانانی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمه و له دوو بانكی گه‌وره‌یی جیهانییه‌وه ئه‌و قه‌رزه ده‌كرێت.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ماوەیەک پێش ئێستا پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی زۆرمان له‌باره‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات په‌سه‌ندی بكه‌ین، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به قه‌رزی نێوده‌وڵتییه و قه‌رزه‌كه‌یش بۆ دانانی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمه نه‌وه‌ك بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت.
(مەدینە شەرنەخی)گوتیشی،ئەو پڕۆژە یاسایە لە١٢مادە پێکدێت و ھەرێمی کوردستان پارە لەدوو بانک قەرز دەکات به‌ناوه‌كانی (گۆڵد ماکس)ی ئەمریکاو (دویجە)ی ئەڵمانیا کە دوو بانکی گەورەی نێودەوڵەتین.
(شەرنەخی)وتیشی، ھەفتەی داھاتوو دووبارە دەست به‌گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌كه‌ین.
بڵند ئیبراھیم




