كه‌رخى ئاڵتى بەرماغ: بارزانی لە خەمی گشت پێکهاتەکانی کەرکووکدایە و وەک باوکێک بەیەک چاو لەهەموان دەڕوانێ
__2015_02_18_h16m13s37__LB.jpg)
هه‌ولێر- KDP.info- سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى توركمان لەبارەی سەردانە مێژووییەکی (سەرۆک بارزانی) بۆ شاری کەرکووک دەڵێ، (بارزانی) لە خەمی گشت پیکهاتەکانی شاری کەرکووکدایە و وەک باوکێک بەیەک چاو لە هەمووان دەڕوانێ.
(كه‌رخى ئاڵتى بەرماغ)، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى توركمان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، "ئێمه پێمان وایه ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ى له كوردستان هەیە له مێژووه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، وه‌ك نه‌ریتێكى پیرۆز بە خۆشى و ناخۆشییەوە باو و باپیرانمان به‌بێ جیاوازیى ئایین و نه‌ته‌وه‌یى به‌یه‌كه‌وه له كوردستان بینیویانە، ئه‌و كاته‌ى كه مردوویشن له‌یه‌ك خاكدا نێژراون، ئێستایش ڕۆڵه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه پارێزگارى لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه وه‌ك سیمبولێك وایه به‌درێژایى مێژوو ئه‌و پێكهاته جیاوازانه به‌تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ى كورد و توركمان كلد ئاشوور به‌یه‌كه‌وه له هه‌ولێر و كه‌ركووك و شاره‌كانى دیكه پێكه‌وه ژیاوین، جێگاى شانازییە بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان، بۆیه ئه‌م كوردستانه هى هه‌موومانه به‌یه‌كه‌وه جوانین."
گوتیشی، "هه‌ندێك جار بیروبۆچوونى سیاسى دوورمان ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌بووەته مایه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌توانین پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ین یان نه‌فى پێكهاته‌یه‌كى دیكه بكرێت."
(كه‌رخى ئاڵتى بەرماغ) ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌ركووك زۆر گرینگه، ده‌بێت كورد و پێشمه‌رگه به‌رگرى له كه‌ركووك بكه‌ن، چونكه پێشمه‌رگه پارێزه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه، بۆیه له مێژه خوێنى پێكهاته‌كانى كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ن هیچ كه‌س ناتوانێت له یه‌كیان جیا بكاته‌وه، بۆیه هه‌موو جارێك (سەرۆک بارزانی) جه‌ختى له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان كردووەته‌وه و (بارزانی) ته‌نیا سه‌رۆكى نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان پێكهاته‌یه‌ك نییه، بەڵکە سه‌رۆكى هه‌موو كوردستانه؛ بۆیه به‌یه‌ك چاو وه‌ك باوكێك لە هەموان دەڕوانێ و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووكى خستووەته خه‌مى خۆیه‌وه؛ ئێمه‌ش شانازی بە (سەرۆک) دەکەین.




