لاشهى 45 تیرۆریست گەڕێندرانەوە مووسڵ.. له شهڕى دوێشهوى گوێڕدا كوژراون

مووسڵ-KDP.info- لاشەی 45 تیرۆریستی داعش، کە لە شەڕی دوێشەوی میحوەری گوێڕدا کوژراون، گەڕێنرانەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ و، دوو گەورەتیرۆریستیش لە نێو کوژراونادا هەن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستانى مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "ئەمرۆ چوارشەممە 45 لاشەی تیرۆریستانى داعش كە دوو گەورەتیرۆریست لەنێویاندا هەن گەیێنرانەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ، كە لە هێرشەكەی دوێشەوى گوێڕ-مەخموور بەرامبەر هێزی پێشمەرگە كوژراون."
سهعات 9:20ـی شەوی ڕابرد، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر-مەخموور، بەڵام هێزی پێشمەرگەى كوردستان قارەمانانە لێیان هاتنە دەست و بە توندی ڕووبەروویان بوونەوە، پاش چەند سهعاتێكیش لە شەڕ و پێكدادان، پێشمەرگە هێرشەكەیانی تێكشكاند و زیانی زۆری پێ دان.
هەژار مەموزینی




