ده‌زگای بارزانی، پێداویستی به‌سه‌ر 1400 منداڵی په‌ناخواز و 800 خێزاندا دابه‌ش كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیی رۆژانه و زستانه به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا، له‌و میانه‌شدا له هه‌ریه‌كه له كه‌مپی با‌جد كه‌نداڵ و كه‌ورگۆسك و باسرمه خۆراك و پێداویستی خوێندنیان به‌سه‌ر 1400 منداڵ و قوتابی په‌ناخواز و 800 خێزاندا دابه‌ش كرد.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌ناخوازان له هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌مڕۆ خۆراك و پێداویستیی زستانه و جلوبه‌رگ و ده‌یان جۆری دیكه‌ی پێداویستییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی با‌جد كه‌نداڵ شیر‌و دایبییان به‌سه‌ر 1150 منداڵدا دابه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی زه‌یتونی له‌قوتودراو به‌سه‌ر 800 خێزانی په‌ناخوازدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كه‌مپی باسرمه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی بواری په‌روه‌رده و خوێندنی قوتابیانی په‌ناخواز، له هه‌ڵمه‌تێكدا پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر 64 قوتابی په‌ناخوازدا دابەش کرد. هاوكات له كه‌مپی كه‌ورگۆسكیش به‌هه‌مانشێوه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی قوتابیانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پۆلی 1ـی بنه‌ڕه‌تی تا 9ـی خەڵات کردن و 150 قوتابی دیاری‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا.




