دڵشاد شه‌عبان: چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌مه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بوویه‌وه به‌غدا گرفتی گه‌وره‌تری هه‌یه له بوودجه، بۆیه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی ئابووری خۆی ده‌ست پێ بكات.
(دڵشاد شه‌عبان) جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا هێشتا ماوه و چونكه چووەته چوارچێوه‌یه‌كی یاساییەوە و له‌ناو بوودجە‌ی 2015 عێراق جێگیر كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی دیكه هه‌ن له بواری بوودجە و له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنمایی و یاساكانه جێگای پرسیاره؟ چونكه ئه‌وان دیاره پابه‌ند نین به ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام شاندی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له به‌رده‌ست بووه، واته ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌رێمی كوردستان بژارده‌ی دیكه‌ی ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆی ببه‌ستێت و، له‌سه‌ر هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه كار بكات بۆ په‌یداكردنی بوودجە‌ی كوردستان وه‌ك قه‌رزكردن و داهاته ناوخۆییه‌كان، بۆیه شاندی كوردی ته‌نیا به‌و بژارده‌وه نه‌چووه به‌غدا.
(شەعبان) گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یامی جیهان كه له‌گه‌ڵ به‌غدا بین زۆر كارمان كردووه، تا له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك ئه‌وان پابه‌ند نین به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه ئه‌وه ناچار ده‌بێت به ڕای گشتیی ڕابگه‌یێنین كه ده‌بێت پشت به خۆمان ببه‌ستین و، نه‌وتی خۆمان بفرۆشین، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كراوه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به ناوبژیوانی یووئێن و ئه‌مه‌ریكا بووه، بۆیه ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له‌وه ده‌چێت گرفته‌كه له‌وه زیاتر بێت، بوودجە بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرن بۆیه سه‌ردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ توركیا له‌و چوارچێوه ده‌بێت پلانی دووه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
(دڵشاد شه‌عبان) ئه‌وه‌ی خسته ڕوو هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت داهاتی خۆی دابین بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت، "بۆیه گرینگه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وینه سه‌ر پێی خۆمان له بواره فرۆشتنی نه‌وت دان به خۆماندا بگرین، چونكه ئه‌وه سیاسه‌تی به‌غدا كه بۆ هه‌موومان ڕوون بوویه‌وه."
(سامی ئەرگوشی) سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ راگەیاند کە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18-2-2015، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی توركیا دەكات.
بە گوتەی (ئەرگوشی)، بڕیارە (نێچیرڤان بارزانی) لە سەردانەكەیدا لەگەڵ (رەجەب تەییب ئەردۆغان) سەرۆککۆمار و (ئەحمەد داوودئۆغڵو) سەرۆکوەزیرانی تورکیادا کۆ ببێتەوە.
کارزان هەورامی




