٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال ١٥ تیرۆریستی داعش کوژران و دوو هەمەڕیش تێک شکێندران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی  لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت،  لەئەنجامی چڕی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە شەنگال، 15 تیرۆریستی داعش كوژراون و دوو هەمەڕیش تێک شکێندران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەمە، فڕۆكە جەنگییەكان بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لەناو شەنگال كرد و زیانی گەورەیان پێگەیاندون.
(سەعید مەموزینی) دەڵێ، لەئاکامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان، زیاتر لە 15 تیرۆریستی داعش كوژران و دوو هەمەڕیش تێك شكێندراون.
هەڵبەت کەمێک پێش ئێستا فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (هاشم سیتەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، هێرشێکی تیرۆریستانیان لە نێو شنگال تێکشکاندووە و زیانی زۆریان پێگەیاندون.
هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار