٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتا لەسەدی خاکی سنووری شنگال ئازاد کراوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-تا ئێستا حەفتا لەسەدی خاكی سنووری شنگال ئازادبووە، ئەوەی ماوەیشە پلانی بۆ دانراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئازاد دەكرێت، قایمقامی شنگالیش دەڵێت، تا ئێستا لەو ناوچانەی ئازادبوونە خەڵكێكی زۆر گەڕاوەتەوە و  زۆربەی پڕۆژەكانیش لە لایەن حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان دابین كراون؛ هەروا ئەو پڕۆژانەی کە ماویشتن کارکردن لەسەریان درێژەی هەیە.

قایمقامی شارۆچكەی شنگال (مەیسەر حەجی)  بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت،  گەڕانەوەی هاووڵاتیانی سنووری شارۆچكەی شنگال بەردەوامە و تا ئێستا ئەو ناوچانەی ئازاد كراون خەڵکی زۆری بۆ گەڕاوەتەوە و ئاوەدان بوونەتەوە و حكوومەتی هەرێمیش بەردەوامە لە گەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان و خاوێنكردنەوەی ئەو ناوچانە لە پاشماوەی تیرۆرستان، تا ئێستا زۆربەی زۆری پڕۆژەكان بۆ ناوچە ئازادكراوەكان دابینكراون، ئەوەی ماوەیشە كاریان لەسەر بەردەوامە.
(مەیسەر) زیاتر دەڵێ، تا ئێستا ٧٠% خاكی سنووری شنگال ئازادبووە، ئەوەی ماوەیشە بە پێی گوتەی فەرماندە سەربازییەكان پلانی بۆ دانراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئازاد دەكرێت و خەڵكی ئەو ناوچانە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
قایمقامی شارۆچكەی شنگال ئاشكرایشی كرد، زۆر جار داوامان كردووە كە زیاتر لە 400 هەزار هاووڵاتی لەسنووری ئەو شارۆچكەیە دەژین و بكرێتە پارێزگا و سەر بە هەرێمی كوردستانەوە بێت، چونكە ئەوەی هاوكاریمان دەكات هەر حكوومەتی هەرێم و ئیدارەی دهۆكە، لە حكوومەتی بەغدا تا ئێستا هیچ شتێكی وامان نەبینیوە ".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار