٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبانی.. پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە بە چەكی قورس بۆردوومانی داعش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەڵێت، پێشمەرگە و شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەویكرن و لە ئێستادا كەمتر لە٥٠ گوند ماوە ئازاد بكرێن و زۆری نەماوە تەواوی كۆبانی بە گوندەكانیشەوە رزگار بكرێن.. هەروا گوتیشی كە پێشمەرگە لە سێ میحورەوە بە چەكی قورس بۆردوومانی داعش دەكات.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (موسڵیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "لە كۆبانی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و هێزە كوردییەكان لە پێشڕەویدانە وتاوەكو ئێستان لە كۆی ٣٧٦گوند كەمتر لە٥٠گوند ماوە ئازاد بكرێن و ئەوانەی دیكە هەمووی لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزە كوردییەكاندان".
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانی دەشڵێت، "لە ئێستادا شەڕ بەردەوامە و ئێمەش وەكو پێشمەرگە چەكە قورسەكانمان بەسەر سێ میحوەردا دابەش كردووە و لە ئێستادا چەند گوندێك بۆردوومان دەكەن و شەڕڤانانیش شانبەشانی ئێمە لە پێشڕەویدانە بۆ گرتنی ئەو گوندانە".
(زێباری) راشیگەیاند، "ئەمڕۆ شەش تەرمی تیرۆریستانی داعش كەوتوونەتە دەست ئێمە و فڕۆكە جەنگییەكانیش زۆر بە چڕی مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە و بە دەیان تیرۆریست كوژراون و تیرۆریستانی داعشیش گوندەكانیان چۆڵ كردن و بەرگری ناكەن".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار