سەرۆك بارزانی لە كەركووكه.. لهگهڵ كهسوكاری دیلهكان و فهرمانده سهربازییهكان كۆ بووهوه

كەركووك-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، (سەرۆك بارزانی) گەییشتە پارێزگای كەركووك و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە و كەسوكاری دیلەكانی هێزی پێشمەرگە كۆ بووەوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عەدنان كەركووكی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سهرۆك بارزانی) كوردستان گەییشتە شاری كەركووك و سەرەتا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی پێشمەرگە و دواتریش لەگەڵ كەسوكاری پێشمەرگە بەدیلگیراوەكانی لای داعش كۆ بووه و لە ئێستادا بڕیارە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ ببێتەوە.
(كەركووكی) گوتیشی، مەبەست لە سەردانەكەی بۆ ئەوەیە لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی كەركووك و هێزی پێشمەرگە بێت.
بڵند ئیبراهیم




