٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە وانكێ زیاتر لە 500 بۆمب و تی ئێن تی پووچەڵ كراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

وانكێ-KDP.info- (سوبحی حەیدەر) لە تیمی پووچەڵكردنەوەی بۆمب و تی ئێن تی لە وانكێ دەڵێت، "تیمەكانمان بەردەوامن لە پووچەڵكردنەوەی بۆمب و تی ئێن تی لە وانكێ و تا ئێستایش ٥٠٠ بۆمب و تی ئێن تیمان پووچەڵ كردوونەتەوە. هەروا لە زوممار و سنوونێ زیاتر لە 3 هەزار بۆمب و تی ئێن تی لەلایەن تیمەكانمانەوە پووچەڵ كراونەتەوە و لەناو براون".

(سوبحی حەیدەر) لە تیمی پووچەڵكردنەوەی بۆمب و تی ئێن تی لە وانكێ، بۆ ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، "دوای ئەوەی شارەدێی وانكێ بە تەواوەتی لە تیرۆریستانی داعش پاك كرایەوە، نزیكەی مانگێك دەبێت تیمەكانمان دەستیان بە پووچەڵكردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو بۆمب و تی ئێن تیانە كردووە كە داعش دایان نابوون، تا ئێستایش زیاتر لە 500 بۆمب و تی ئێن تی پووچەڵ كراونەتەوە و لەناو براون، ڕۆژانەیش تیمەكانمان دەگەڕێن بۆ لەناوبردن و تەقاندنەوەی ئەو بۆمبانە بۆ ئەوەی لە كاتی گەرانەوەی هاووڵاتیاندا تووشی زیانی گیانی و ماددی نەبنەوە".
(سوبحی) گوتیشی، "لە زوممار و سنوونێ زیاتر لە 3 هەزار بۆمب و تی ئێن تی لەلایەن تیمەكانمانەوە پووچەڵ كراونەتەوە و لەناو براون، ئێستا سنووری ئەو دوو شارەدێیە لە مین و بۆمب خاوێن كراونەتەوە و هیچ ترسێك نەماوە و هاووڵاتیان دەتوانن بە ئازادانە بگەڕێنەوە، شارەدێی وانكێش لە ماوەیەكی نزیكدا پاك دەكەینەوە".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار