"كۆنه‌به‌عسیێک ده‌یه‌وێت كوردانی ئێزدی له‌تله‌ت بكات"

شنگالــ KDP.infoــ كه‌سایه‌تیی ناوداری شنگالیان (مه‌حما خه‌لیل شنگالی) ڕایده‌گه‌ینێت، كه‌سێكی كۆنه‌به‌عسی ده‌یه‌وێت كوردانی ئێزدی له‌تله‌ت بكات و، باسی پێكهێنانی حه‌شدی‌شه‌عبی ده‌كات؛ له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین ملیار دینار وه‌رده‌گرێت و ده‌یخوات؛ حه‌شدی‌شه‌عبی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی شنگالدا نییه، ناسنامه‌ی خه‌ڵكی شنگال پێشمه‌رگایەتییە و، خۆیان به پێشمه‌رگه ده‌زانن.
(مه‌حما خه‌لیل شنگالی) ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، كه‌سایه‌تیی ناوداری ئێزدیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حه‌شدی‌شه‌عبی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی شنگال و سنووری مادده‌ی 140ـدا نییه؛ ئێمه هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و ناسنامه‌ی خه‌ڵكی شنگال پێشمه‌رگایەتییە و خۆیان به پێشمه‌رگه ده‌زانن."
(مه‌حما شنگالی) گوتیشی: "كه‌سێكی كۆنه‌به‌عسی كه په‌یوه‌ندیی به هه‌واڵگری به‌عسیه‌كانه‌وه هه‌بووه، ناوی 2000 كه‌سی هه‌وایی له لای خۆی تۆمار كردووه و، مووچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرێت و ده‌یخوات؛ ٢ملیارو٦٢٥ملیۆن دیناری عیراقیشی به ناوی حه‌شدی‌شه‌عبییەوە وه‌رگرتووه كه بۆ ڕۆژێکیش چیای شنگالی نه‌بینیه‌وه تا به‌رگریی لێ بكات؛ ئه‌و كابرایەكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنانی ئێزدیان كار ده‌كات."
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كوردانی ئێزدی ده‌شڵێت، دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی بۆ له‌تله‌تكردنی ناوماڵی كوردانی ئێزدییه و، نایانه‌وێت ئامانجی خه‌ڵكی شنگال جێبه‌جێ ببێت؛ ده‌یه‌وێت مافی كوردانی ئیزدی بزر بكات، چ له بە‌جینۆسایدزانینی کوشتارەکەی كوردانی ئێزدی، له چ مادده‌ی 140 و، چ بوونی شنگال به پارێزگا.
نه‌شوان به‌رزنجی




