مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی: ڕۆڵی به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتیی قوتابیان هۆكاری وه‌رچه‌رخان و پێشكه‌وتنی ڕه‌وشه‌كه‌یه

ھەولێر ــ KDP.info ــ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و، ئومێده‌واره هه‌رده‌م سه‌ری ڕمی پێشكه‌وتنه‌كان و مایه‌ی متمانه‌ی كومه‌ڵگاكه‌یان بن و، پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی قوتابیانی كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌ده‌ستهێنانی خواست و داخوازییه ڕه‌واكانی قوتابیانی كوردستان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان
به بۆنه‌ی (62)هەمین ساڵوەگەڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان! به بۆنه‌ی(62)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و، ڕۆژی قوتابیانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و كادیر و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌تان و گشت قوتابیانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌وڵ و كۆشش و كاروچالاكییه‌كانتان و، هه‌نگاوی به‌رهه‌مدارتر بنێن بۆ ده‌سكه‌وتی زیاتر و، هه‌رده‌م هه‌ڵگری به‌یداخی زانست و پێشكه‌وتن و نوێخوازی بن.
مایه‌ی شانازییه یه‌كێتییه‌كه‌تان، كه (62) ساڵ لەمەوبەر وه‌كو پێویستییه‌كی قوناغه‌كه دامه‌زرا و، توانیی به‌و ته‌مه‌نه پڕبه‌خششه‌ی و له‌و پێگه گرنگه‌یدا و، به‌و به‌رنامه ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووانه‌ی خۆی، كه هه‌ڵقوڵاوی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانییه، له گشت قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و، بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕ و سیاسییه‌كه‌یدا، ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاو ببینێ له خه‌باتی پیشه‌یی و سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و جیهاندا ڕۆڵی دیار و كاریگه‌ر بووه، له‌و كاروانه‌شدا به ده‌یان سه‌ركرده و كادیری لێهاتووی به‌خشیوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشان.
دیاره توێژی به‌رفراوانی قوتابیان ئه‌رك و كارێكی چه‌نده بایه‌خدار و گرنگیان له ئه‌ستۆدایه و چ سه‌نگ و كاریگه‌ریه‌كیشیان هه‌یه به‌سه‌ر ڕه‌وتی په‌روه‌رده و فێركردن له لایه‌ك و، داكۆكی له ده‌سكه‌وته‌كانمان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و هۆشیاریی تاكه‌كانی له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و ڕووه‌یشەوە قوربانییەکی زۆریان داوه و، به‌رده‌وامیشن له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌یاندا، بۆیه ڕۆڵی به‌رپرسانه‌ی ئێوه و یه‌كێتیه‌كه‌تان هۆكاری وه‌رچه‌رخان و پێشكه‌وتنی ڕه‌وشه‌كه‌یه، به تایبه‌تی له‌و قۆناغه چاره‌نووسسازه‌ی ئه‌مڕۆماندا شانبه‌شانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هزری توندوتیژی و په‌لاماروهه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه و، ده‌سكه‌وته‌كانمان و ڕه‌وشی ئارام و، سه‌قامگیریی هه‌رێم و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه به‌و بۆنه‌یه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتیه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م سه‌ری ڕمی پێشكه‌وتنه‌كان و، مایه‌ی متمانه‌ی كومه‌ڵگاكه‌مان و پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی قوتابیانی كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و، به‌ده‌ستهێنانی خواست و داخوازییه ڕه‌واكانی قوتابیانی كوردستان.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی له ڕێگای سه‌روه‌ریی یه‌كێتییه‌كه‌تان و ماف و داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان گیانیان به‌خشی..
سڵاو له (62)ساڵ خه‌باتی بێ وچان و پڕ ده‌ستكه‌وتی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان..
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن...
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
18/2/2015




