مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، لاوان له مه‌یدانی كار و قوربانیداندا جێ په‌نجه‌یان دیار و به‌رچاوه

ھەولێر ــ KDP.info ــ به بۆنه‌ی (62) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی لاوان، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئومێده‌واره هه‌رده‌م له كار و چالاكی و هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ توێژی لاوان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
ده‌قی په‌یامی بیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان..
به‌ڕێزان! سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان!
به بۆنه‌ی (62)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانەوە، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و كادیر و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌تان و گشت لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م له كاروچالاكی و هه‌وڵ و كۆششه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بن له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ توێژی لاوان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
مایه‌ی شانازییه به درێژایی (62) ساڵ خه‌باتی مێژووییتان توانیوتانه وه‌ك ڕێكخراوێكی ئه‌كتیڤ و گرنگ، كۆكه‌ره‌وی تواناكانی لاوانی كوردستان بن و ڕۆژ به ڕۆژیش به‌رده‌وام و به‌رفراوانتر ببن و، زیاتر مكوڕ بن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانتان و، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و، جیهانیش ڕۆڵی شیاوی خۆتان ببینن بۆ به‌دیهێنانی خواست و، ویست و، ئامانجه ڕه‌واكانی لاوان.
دیاره توێژی به‌رفراوانی لاوان شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه له مه‌یدانی كاروقوربانیدان دانه‌بڕاون، جێپه‌نجه‌یان له گشت بوارێكدا ڕوون و به‌رچاوه له ڕووی ته‌یاركردنی ئه‌و توێژه و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌پێناو بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان و، بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست‌ودروست و به‌رهه‌مدار و، به‌دیهێنانی دواڕۆژێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رانە بۆ لاوان، له‌و ڕێگایه‌ش به ده‌یان سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار وكه‌سایه‌تیی لێهاتووتان پێگه‌یاندووه و هێناوه‌ته ئاراوه.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم زیاتر پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی بێ‌وچان و ئاماده‌یی ئێوه‌یه وه‌ك شووره‌یه‌كی پۆڵایین و، شاده‌ماری خوێنی جه‌سته‌ی نیشتمان و، شانبه‌شانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ به‌رپه‌ر‌چدانه‌وه‌ی په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و، ناحه‌زان و داكۆكی له‌و ئه‌زموونه و ده‌سكه‌وته‌كانمان و، به‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی باشتر و گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه به‌و بۆنه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ بن و، بۆ به‌دیهێنانی گشت ئامانجه‌كانتان بەرەو پێشەوە بن.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی له ڕێگای سه‌رفرازیی یه‌كێتیه‌كه‌تاندا گیانیان به‌خشی..
سڵاو له (62) ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی پڕ ده‌ستكه‌وتی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان..
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/2/2015




