وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لە بەرژوەندیی پێشمەرگە قوتابیهكان دەردەکات

ھەولێر ــ KDP.info ــ بەپێی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی پەروەردە ئەو پێشمەرگانەی دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن، لە تاقیکردنەوەکانی بەراییدا بەشداری ناکەن و، ڕاستەوخۆ بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فاتیح مەولەویزادە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە بەرژوەندیی گشتی و برا پێشمەرگەکان کە لە بەرکانی جەنگدا و بەرگری لە کەرامەت و خاکی کوردستان دەکەن و بواریان بۆ ناڕەخسیت تاقیکردنەوەکانی بەرایی دەرەکی ئەنجام بدەن، بە باشمان زانی ئەمانە ڕاستەوخۆ بەشدار بن لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا."
)مەولەویزادە) گوتیشی: "پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە لایەنی پەیوەندیدارن، لە نوسراوێکدا ناوی ئەو برا پێشمەرگانە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بکەن کە لە بەرەکانی شەڕدانە و، ناتوانن بەشداری لە تاقیکرنەوەکانی بەرایی دەرەکیدا بکەن، دهشڵێت، هەر لە بەیانییەوە برا پێشمەرگەکان دەتوانن نووسراو بێنن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام نەدەن."
بڕیارە سبەی تاقیکردنەوەی بەرایی دەرەکی لە ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و، بۆ ماوەی حەفت ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




