بۆ دروستكردنی لیستی هاوپه‌یمانی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان برووسكه بۆ مه‌كته‌ب سیاسییەكانیان ده‌كه‌ن

هه‌ولێر - KDP.info-سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له دروستكردنی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ده‌كات و پێی وایه لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له كوردستان یه‌كلا بكرێته‌وه.
(خه‌سرەو گۆران) سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموركراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆز بووه، به تایبه‌تی له ڕووه ئه‌منییه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاری کردووەتە سه‌ر ڕووه سیاسییه‌كه؛ بینیمان له په‌رله‌مان چ شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان و سوننه‌كان هەڵگیرسا، ئێستاش لیستی سوننه‌كان بایكۆتی په‌رله‌مان و حكوومه‌تیان كردووه، داوایشیان كردووه، هه‌ڵوێستی جدی له‌و باره‌وه بنوێنرێت و، حكوومه‌تی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رانبه‌ر به‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر سوننه‌كاندا دێت. له‌م لایشه‌وه بابه‌تی حه‌شدی‌شه‌عبی و دروستبوونی میلیشیاكان یه‌كجار دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت داعش هه‌ر ڕۆژه و په‌لاماری شوێنێك ده‌دات، ته‌واوی مووسڵ و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی گرفتی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م عێراق كوردیش به‌هۆی بوونی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌شداری سیاسی له عێراقدا كه‌وتۆته ناو ئه‌م گرفتانه‌وه به‌تایبه‌تی ئێستا داعش په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كان چڕكردۆته‌وه.
(گۆران) گوتیشیی: "زۆر گرنگه كورد له چوار چێوه‌ی ئه‌م گرفتانه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت، هه‌رچه‌نده تائێستا له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان زۆر لێك گه‌یشتن و یه‌ك هه‌ڵوێست بوین، سه‌ركه‌وتنیشیمان به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام پێویستیمان به چه‌ترێك هه‌یه هه‌موومان له‌یه‌ك بڕیار كۆبكاته‌وه، ئه‌ویش دروستكردنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانه كه پێنج هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان له به‌غدا كۆبكاته‌وه، بۆئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه، له دواكۆبونه‌وه بڕیارماندا كه به‌جدی كاربكه‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و لیسته به‌ڵام هه‌ندێك له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان پێیان باشه بابه‌تی دروستكردنی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا بكرێته‌وه نه‌ك به‌غدا به جۆرێك سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه بڕیار دراوه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان برووسكه‌یه‌ك بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانمان بكه‌ین كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رپێنج لایه‌نی سیاسی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی به‌غدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكەنەوه".
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌و لیسته‌وه (خه‌سرەو گۆران) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان.




