پارتی سوورە لەسەر وهرگرتنی قایمقامەتی ھەڵهبجە.. پێشتر ھەموو لایەنەکان ڕازی بوون

سلێمانی _kdp.info_ ئەندامێکی شاندی دانوستانکەری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا وهڵامی یەکێتی و گۆڕان لەبارەی حکوومەتی خۆجێیەکەی سلێمانی نەدراوەتهوه، ئاخر پارتی سوورە لەسەر ئەوەی پۆستی قایمقامەتی ھەڵهبجە وەربگرێت و، بە مافی خۆیشیی دەزانیت، چونکە پێشتر بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی ئەو پۆستە بە پارتی دراوە.
ئەندامی شاندی دانوستانکەر پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا وهڵامی پێشنیارەکانی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و، بزووتنەوەی گۆڕانمان نەداوەتەوە، چونکە ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی پێویستە قایمقامی ھەڵهبجە لە پارتیی دیموکراتی کوردستان بێت و، ئەوانیش پێشنیاری پۆستی دیکەیان بۆ ئێمە کردووە."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی: "ئێمە داوامان کردووە کە لایەنەکانی ھەڵهبجە خۆیان ڕێککەوتنیان کردووە، ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت و خۆیان کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام ئێستا ئەوان لەو ڕێککەوتنە پەشیمان بوونەتەوە کە قایمقام لە پارتیی دیموکراتی کوردستا بێ".
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکەری پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت تا چەند ڕۆژی دی وهڵامی داواکارییەکانی ئەوان بدەینەوە.
بەپێی زانیاریەکانیش شاندی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و، بزووتنەوەی گۆڕان پێشنیاری ئەوەیان خستووەتە بەردەم پارتیی دیموکراتی کورستان کە دەستبەرداری پۆستی قایمقامی ھەڵهبجە بن و، لە جیاتی ئەو پۆستە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن دەدرێتە پارتی، بەڵام پارتیی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی پۆستی قایمقامی پێ بدرێت، لەبەر ئەوەی پێشتر لەسەی ڕێک کەوتبووین و، ھەموو لایەنەکانی ھەڵهبجەیش پێی ڕازی بوونە.
بڵند ئیبراھیم




