وه‌زیرێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی: به‌غدا 16تریلیۆن دیناری كوردستان قه‌رزاره

به‌غدا -KDP.info- وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حكوومه‌تی عێراق ڕای گه‌یاند به‌غدا 16 تریلیۆن دیناری ساڵی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره و ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه.
(سامان عه‌بدوڵا) وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حكوومه‌تی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به پێی به‌ڵگه‌نامه و دانپێدانانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌غدا 16 ترلیۆن دیناری ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره و ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه".
)عه‌بدوڵا) گوتیشی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و 16ترلیۆن دیناره‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات، ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه ئه‌گه‌ر به‌غداد ئه‌و قه‌رزه‌ی بداته‌وه ئه‌وا نه‌وتی زیاده ڕه‌وانه ناكات له‌و بره‌ی بۆی دیاری كراوه."
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حكوومه‌تی عێراقی پێی وایه وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، هه‌موو وه‌زیره كورده‌كان بۆ ئه‌وه له به‌غداین به‌رگری له ماف و بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكەین، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له كۆبونه‌وه‌كان زۆر به توندی ئێمه‌ی وه‌زیره كورده‌كان قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
یه‌حیا سابیر




