٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژەنەڕاڵێکی ئەمەریکایی میدالیای رێزلێنانی بە کەمال کەرکووکی بەخشی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- فەرماندەی ئۆپەراسیونە تایبەتییەکانی سوپای ئەمریکا ژەنەڕاڵ (ژۆزێف ڤوتیل)، لە میانی بەسەرکردنەوەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک-دوبزدا میدالیای رێزلێنانی بەخشیە بەرپرسی میحوەر (د.کەمال کەرکووکی) و هاوکات پێکەوە کارکردنی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا لەدژی تیرۆریستانی داعش دووپات کردەوە.
شاندێکی باڵای  سەربازی ئەمریکی بە سەرپەرەشتی ژەنەراڵ (ژۆزێف ڤوتیل) فەرماندەی ئۆپەراسیونە تایبەتییەکانی سوپای ئەمریکا، سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک و قەزای دوبزیان کرد و لە لایەن بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک -دوبز (د.کەمال کەرکووکی) پێشوازیان لێ کرا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکانی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە قارەمانێتی و بوێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان پیشاندا کە، لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرووک و قەزای دوبز توانیویانە گورزی گەورە لە داعش بوەشێنن، هەروا دەستخۆشی کرد لەو ئۆپەراسیوونە گرینگەی کە لەم سنوورە ئەنجامدرا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان کە خرابەڕووت لەدەست تیرۆریستان ئازاد کراو بەرزاییەکانی بەتەواوەتی لەتیرۆریستان پاککرایەوە؛ ئەو کارەی بە گرینگ ناوبرد و دەستخۆشی لێکردن.
لە بەردەوامی قسەکانی گوتی، هەماهەنگی باش لەنێوان پێشمەرگە و هێزەکانیان هەیە؛ ئەمڕۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرینگە بۆ هەموو جیهان، ئێمەش لەگەڵتان دەبین و پێکەوە کۆتایی بە تیرۆریستان دێنین، چونکە ئەم شەڕە هی هەمومانە نەک تەنیا هی یەک لابێت.
لای خۆیشەوە (د. کەماڵ کەرکووکی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک و قەزای دوبز، سوپاسی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکانی سوپای ئەمەریکاو شاندی یاوەری کرد و لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە گرینگی  ڕۆڵی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کرد لە بۆردومانی مۆڵگەکانی تیرۆریستان،  گرینگی ڕۆڵی  تیمەکانی ژوری ئۆپەراسیونەکانی بیرهێنانەوە کە بەردەوام و  ٢٤  سەعات لە کاردان و لەسەر هێڵدان.
لە درێژەدانی دانیشتنەکە چەند بیرو و بۆ چونێک خرانە بەر باس و گفتو گۆیان لەسەر کران و بە گرنگەوە وەرگیران.
لە کۆتاییدا ژەنەڕاڵ (جوزێف فۆتێل) دەستخۆشی کرد لە (د. کەماڵ کەرکووکی) بۆ کارەکانی و هەماهەنگی بەردەوام و میدالیای ڕێزلێنانی پێ بەخشی، لە لای خۆیشەوە بەرپرسی میحوەری  ڕۆژئاوای کەرووک و قەزای دوبز، میدالیایەکی بە شاندەکە بەخشی کە لە ئاڵای کوردستان دروست کرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار