٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ مووچەی دوو مانگی چاودێریی خێزان و خاوەنپێداویستیی تایبەت دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- سبەینێ مووچەی مانگی 11 و 12ـی خاوەنپێداویستیی تایبەت و چاودێریی خێزان دابەش دەكرێت، كە بۆ هەر مانگێك 150 هەزار دینارە و هیی دوو مانگە، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆرانیش دەڵێت، لە سنووری سۆران 6458 كەمئەندام و 3715 كەس لە مووچەی چاودێریی خێزان سوودمەند دەبن.

بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران (سیامەند ئیسماعیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دوای ئەوەی ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش كرا، وەزارەتی دارایی ئێمەی ئاگادار كردووەتەوە كە سبەی مووچەی هەر دوو مانگی 11 و 12ـی چاودێریی خێزان و كەمئەندامان دابەش دەكرێت، كە بۆ هەر مانگێك 150 هەزار دینارە و هیی دوو مانگ دەكاتە 300 هەزار دینار".
لەلایەكی دیكەوە بەرێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران (تووران خدر) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا، "لە دەڤەری سۆران كە هەر چوار شارۆچكەی سۆران، مێرگەسوور، چۆمان و رواندز لە خۆ دەگرێت  6458 كەمئەندام و 3715 كەس لە تۆڕی چاودێریی خێزان سوودمەند دەبن،  مانگانەیش گۆڕانكاری بەسەر ئەو ژمارەیەدا دێت، بە هۆی هاتنی رێنمایی نوێ لە وەزارەت، داوا لەو هەر دوو چینەیش دەكەم بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 11 و 12  سبەی سەردانی بانكەكانی ناوچەكە بكەن".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار