٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و پێداویستیی بەسەر 2800 خێزانی پەناخوازدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستیی رۆژانە و زستانە بەسەر پەناخوازاندا بەردەوامە و لەو میانەیەیشدا لە هەریەكە لە كەڵەك و قەزای دەشتی هەولێر هاوكارییان بەسەر 2800 خێزانی پەناخوازدا دابەش كرد.

رۆژی 16/2/2015 لە درێژەی كار و چالاكیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی زستانە و جلوبەرگ و دەیان جۆری دیكەی پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئاكرێ بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی لە ناحیەی كەڵەك 1300 كارتۆن خۆراكی وشكیان بەسەر 1300 خێزانی پەناخوازی ئاوارەی شاری مووسڵدا دابەش كرد.

لەلایەكی دیكەوە و لە قەزای دەشتی هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ئیغاسەی ئیسلامی لە هەڵمەتێكدا كە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامی هەیە، هاوكاری و پێداویستی بەسەر پەناخوازانی عەرەبی دەوروبەری مووسڵدا دابەش دەكات، هەروەها هەستان بە دابەشكردنی خۆراكی وشك و سەلەی تەندروستی بەسەر (1500) خێزانی پەناخوازدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار