٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونكردنەوەیەك لە بارەی ٢٣ هەزار مووچەی تایبەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر وەستاندنی مووچەی تایبەت و كەمئەندامان لە میدیاكان بڵاو بوونەتەوە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیك بڵاو دەكاتەوە.

بەپێی ئەو ڕوونكردنەوەیەی راگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان كە كۆپییەكی  بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی  دیموكراتی كوردستان رەوانە كراوە، 23 هەزار مووچەی تایبەت وەستێندراوە تا لە رێگای لیژنەیەكی وەزارەت، بەپێی یاساو رێنماییەكانی چاودێری خێزان مامەڵەیان لەگەڵ بكەن، چونكە هیچ یاساو رێنماییەك نایانگرێتەوە، بەو جۆرەیش هەر كەسێك هیچ یاسا و رێنماییەكانی وەزارەت نەیگرێتەوە، مووچەكەی دەبڕدرێت.

لە ڕوونكردنەوەكەدا وەزارەتی كار ئاشكرای كردووە، پێداچوووە بە مووچەی 110 هەزار كەمئەندامدا كراوە و بە هیچ شێوەیەك مووچەكەیان رانەگیراوە، بەڵام وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە رێگای سێ لێژنەوە لەسەر ئاستی پارێزگاكان پێداچوونەوە دەكات و هەر كەسێك كەمئەندام نەبێت و ناوی نووسرابێت بە هەر هۆكارێك بێت یان یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان نەیگرێتەوە، ئەوا مووچەكەی دەبڕدرێت.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار