٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێم تۆمار نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

شارەزوور-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شارەزوور، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە گوایە منداڵێكی تەمەن دووساڵە لە قەزای سەیدسادق بە هۆی ئەنفلۆنزای بەراز یان باڵندەوە گیانی لە دەست دابێت.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شارەزوور (د. هونەر جەعفەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە هۆی هاتنی وەرزی زستانەوە پەتای ئەنفلۆنزا لە هەرێمی كوردستان بڵاو بووەتەوە و لەمساڵیشدا بە شێوەیەكی زیاتر ئەو پەتایە بڵاو بووەتەوە، بە شێوەك كە پلەی گەرمیی لەشی تووشبووان زیاتر بەرز دەبێتەوە و كۆكەیەكی زیاتر و هەوكردنی سنگ زیاتر كاریگەری لەسەر تووشبووان بەجێ‌ دەهێڵێت، بۆیە ناتوانرێت بەو جۆرە نەخۆشییە بگوترێت ئەنفلۆنزای بەراز یاخود باڵندە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شارەزوور باسی لەوەیش كرد، "ئەو منداڵە تەمەن دووساڵەی كە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەشی و هەوكردنی سنگ و هەناسەدانەوە لە قەزای سەیدسادق گیانی لە دەست دا ناتوانین بڵێین ئەنفلۆنزای بەراز یاخود ئەنفلۆنزای باڵندە بووە، چونكە چەند نموونەیەكیان لە جەستەی ئەو منداڵە ناردووە بۆ تاقیگەكانی بەغدا و لە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەنجامەكانین، دواتریش لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە ئەنجامەكان بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین".

(د. هونەر) جەختیشی كردەوە، ئەو هەواڵانەی كە لە چەند دەستگایەكی ڕاگەیاندەوە بڵاو بوونەتەوە و باس لە تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ئەنفلۆنزا دەكەن، لە ڕاستییەوە دوورن و هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای بەراز یاخود باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.
ئاسۆ عەلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار