به‌غدا ڕازی بووه هەر سێ مانگ جارێك نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت

بەغدا-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) و (حه‌یده‌ر عه‌بادی) چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی دواڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵیان تاوتوو كرد و هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه.
له دانیشتنی دووه‌می (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و لایه‌نی حكوومه‌تی فیدرالدا له به‌غدا، هه‌ردوولا به‌رده‌وامییان به گفتوگۆكانیان دا و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی دواڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیان تاوتوو كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه به هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاشه‌وه، حكوومه‌تی عێراق له‌م كاته‌دا ناتوانێت به‌شه بوودجه‌ی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له بوودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥‌ـدا هاتووه، بدات، بۆیه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو، دانوستانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت. دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی دووه‌میش، شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشتبووه به‌غدا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دواڕه‌وش و پێشهاته‌كانی عێراق، شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، گرینگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی داراییی عێراق و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ته‌واوی عێراقی گرتووەته‌وه، تاوتوو كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی هه‌ردوولادا، دواڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ و ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له چه‌ند به‌ندێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر درا و خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه خرایه ڕوو، هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه دروست كردووه، ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌یه كه ته‌واوی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و له‌م دۆخه‌دا حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ وه‌ك پێویست بوودجه‌ی هه‌ردوو مانگی یه‌ك و دوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژانامه‌واناندا، (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه ڕازی بووه كه هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت.
له سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا، هه‌ریه‌كه له (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، (فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیرانی سامانه سرووشتییه‌كان، دارایی و ئابووری، پلاندانان، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران بوون.




