ئەمشەو نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی جارێکی دی کۆ دەبنەوە
بەغدا-KDP.info-(نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند کە، هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه ڕازی بووه كه هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پارەی كاش، حكوومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست و وه‌ك له بودجه‌دا هاتووه، جارێ ناتوانێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات.. هەروا كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و ئه‌مشه‌و دانیشتنێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌دوولادا ساز ده‌كرێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥-٢-٢٠١٥، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشته به‌غدا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی داراییی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ته‌واوی عیراقی كردووه‌ته‌وه، تاوتوێ كرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی هه‌ردوولادا، دوایین ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له چه‌ند به‌ندێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر درا و خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه خرایه ڕوو، هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه دروست كردووه، ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌یه كه ته‌واوی عیراقی گرتووه‌ته‌وه و له‌م دۆخه‌دا حكوومه‌تی عیراق ناتوانێ وه‌ك پێویست بودجه‌ی هه‌ردوو مانگی یه‌ك و دوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژانامه‌واناندا، (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه ڕازی بووه كه هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاش، حكوومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست و وه‌ك له بودجه‌دا هاتووه، جارێ ناتوانێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات. باسی له‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و ئه‌مشه‌و دانیشتنێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌دوولادا ساز ده‌كرێت.
له سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا، هه‌ریه‌كه له (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، (فوئاد حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری، پلاندانان، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران بوون.




