٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بەغدا پارەی نییە بۆ هەرێمی بنێرێت.. ددانیان بەوەدا نا كە هەرێم پابەندی رێككەوتنەكەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- كەمێك بەر لە ئێستا سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە بەغدا رایگەیاند كە پرسی هەناردەی رەوانەكردنی نەوتی هەرێمیان بۆ بەغدا شی كردووەتەوە و كاربەدەستانی بەغدایش ددانیان بەوەدا ناوە كە هەرێم پابەندی رێككەوتنە، بەڵام بەغدا پارەی نییە رەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات.

دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی كورستان (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) لە بەغدا كۆ بووەوە، لە پرێسكۆنفرانسێكدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان خشتەی هەناردەی نەوتی بۆ بەرپرسانی بەغدا شی كردەوە و ئەوانیش ددانیان بەوەدا ناوە كە هەرێم بە رێككەوتنەكەوە پابەند بووە، بەڵام سەرۆكوەزیران رایگەیاند كە بەغدا پارەی نییە و كێشەكە ئەوەیە كە پارەی نەخت نییە بەغدا بینێرێ، ئەمەیش قەیرانێكە پێویستە هەموو لایەك تێبگات كە بەغدا پارەی نییە بۆ هەرێمی بنێرێت.
(نێچیرڤان بارزانی) دەڵێ، "دووبارە شەو لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی چۆنیەتیی دیاریكردنی هەناردەی نەوتی هەرێم قسە دەكەینەوە كە پێشنیازی ئێمە ئەوەیە سێ مانگ جارێك سەیری هەناردەی نەوت دەكرێت كە ئایا رێژەكە تەواو رەوانە كراوە".

سەرۆكوەزیرانی كوردستان گوتیشی كە بەغدا دەیەوێ رێككەوتنەكە سەر بگرێت و پابەندە، بەڵام پارەی نییە و بە قەیرانێكی قوڵی ئابووریدا تێدەپەڕێت.
جێی ئاماژەیە، بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەرێمی كوردستان پابەندە بە هەناردەكردنی بڕی ٥٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی نەوت كە لە كێڵگە نەوتەییەكانی هەرێمی كوردستان بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل و لە كەركووكیشەوە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی نەوت رەوانە دەكات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار