٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پتەوكردنی دۆستایەتی لەگەڵ ئەڵمانیا و برەودان بە ئاوەدانیی هەولێر دووپات كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە كۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد و؛ لە دیدارێكدا پتەوكردنی پێوەندییەكان و دۆستایەتیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێم لەگەڵ برەودان بە ئاوەدانیی زیاتر بۆ هەولێر دووپات كرایەوە.

پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی لە كۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان (دیتەر لاملێ)‌ و شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد.
لە دیدارەكەدا رۆشنایی خرایە سەر ئەو پێشكەوتنەی ئاوەدانی و سەقامگیرییەی كە لە هەولێری پایتەخت بوونی هەیە، جیا لەوەیش باسی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش كرا و داوایش كرا هەماهەنگی و هاریكاریی تەواو لە نێوانی كۆنسووڵگەریی گشتیی ئەڵمانیاو پارێزگای هەولێر بۆ پتر برەودان بە ئاوەدانی و پەیوەندیی دۆستایەتی هەبێت.
پارێزگاری هەولێریش ستاییشی كۆنسووڵگەری و گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد بۆ پشتیوانی و هاریكاریی هێزەكانی پێشمەرگە و كۆمەك و بەخشینی هاوكاری بە ئاوارەكان، هەروا هەموو پشتیوانییەكی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتیی دروستكردنی تەلاری كۆنسووڵگەرێتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر كە لە بەرنامەكانی پارێزگای هەولێردایە و ئەمساڵ جێبەجێ دەكرێت.
كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار