لە شنگال، پلانێکى تیرۆریستان تێکشکێنرا و 20 تیرۆریستیش کوژران

شنگال-KDP.info- فەرماندەى لیواى 8ـى هێزى پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان لە گەڕەکێکى شارۆچکەى شنگال هێرشێکى تیرۆریستانى داعشیان تێکشکاند و چەندان تیرۆریستىیش کوژران.
فەرماندەى لیواى 8ـی هێزى پێشمەرگە لە شنگال عەمید (هاشم سیتەیی ) بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستان هەوڵە نەزۆکەکەی تیرۆریستانی وەها گێڕایەوە: "شەوی ڕابرد، تیرۆریستانى داعش خەریکى پلاندانان بوون لە قەڵاى سمایل بەگ، لە دووریى چەند مەترێک خۆیان کە نزیکى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە کرد، ئەوان دوو گرووپ بوون بە ناوەکانى (ئیسلام و ئەبوهورەیرە) هەریەک لەم گرووپانە 10 تیرۆریست بوون، هاتبوونە ناو دوو باڵاخانە، بەڵام بەئاگاییى هێزى پێشمەرگە رێگەى نەدا پلانەکەیان بچێتە سەر و رووبەروویان بوونەوە."
لەبارەى زیانەکانى تیرۆریستانى داعشیشەوە، (هاشم سیتەیی) گوتى: "3 یتیرۆریستى داعش کە بە چاو دەبینران، بە فیشەکی پێشمەرگە کوژران و، پاشان فڕۆکە جەنگییەکان هاتن و بۆردوومانی ئەوان و هێزەکانى پێشمەرگەیش، تەواوی تیرۆریستانی هەردوو گروپەکەی کە ٢٠ کەس دەبوون، کوشت و هیچیان بە سەلامەتی نەگەڕانەوە."
نەشوان بەرزنجى




