مسته‌فا چاوڕه‌ش: حه‌شدی‌شه‌عبی، نە ده‌ستوور دەیگرێتەوە نە یاسا؛ سه‌رئێشه‌یە و بەس

دیاله -KDP.info-ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه به مه‌ترسیی دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی ده‌كات له ناوچه كوردستانییه‌كان و، پێی وایه بووەته سه‌رئێشه له‌و ناوچانه‌دا؛ "ئێمە چ پێویستیمان پێیان نییه، ئه‌وان چی‌یان داوه له‌م ناوچانه، شه‌ڕ له ناوچه‌كانی دیكه زۆره، داعش چوونه‌ته شارەدێی به‌غدادیه كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی شیعه‌كانه و، داگیریان کردووە، بۆ ناچن له‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن".
(مسته‌فا چاوڕه‌ش) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی بابه‌تێكه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان به‌رنامه‌ی له‌و باره‌وه هه‌بێت، چونكه لێدوانی به‌رپرسێك و لێپرسێراوێك نابێته هۆی دروستبوونی ڕوئیایه‌كی روون بۆ ئه‌و هێزه، ئه‌مه پێویستی به بڕیارێكی سیاسی هه‌یه له ئاستی سه‌ره‌وه‌دا."
)چاوڕه‌ش) گوتیشی: "له قۆناغی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كار كراوه، بۆ ئه‌وه بووه كه داعش هێرش نه‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه و لەوێ بمێنێته‌وه، به‌ڵام له قۆناغی ئێستادا بوونیان له‌و ناوچانه سه‌رئێشه‌یه، چونكه پێویستیمان پێیان نییه، ئه‌وان چی‌یان داوه له‌م ناوچانه، شه‌ڕ له ناوچه‌كانی دیكه زۆره داعش چوونه‌ته به‌غدادیه كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی شیعه‌كانه و داگیریان کردووە؛ بۆ ناچن له‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت، "گرفتی حه‌شدی‌شه‌عبی له‌وه‌دایه تاكه هێزێك نین تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكەیت؛ ده‌یان گرووپ و تاقمی جۆراوجۆرن وه‌ك (خۆراسانی، كه‌تایب ئه‌هلی‌هه‌ق، كه‌تائیبی عه‌لی، حزبی ده‌عوه، به‌در) چونكه هێزێكی تازه‌ن بە هیچ شتێکەوە پابه‌ند نینه؛ دیارە مانه‌وه‌یان له ناوچه كوردستانییه‌كاندا زیان له خۆمان ده‌گەیێنێت؛ هیوادارم سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌و باره‌وه بڕیارێک بدات."
(مسته‌فا چاوڕەش) ڕوونیشی كردەوه كه، دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی عێراقدایە.




