خەسرەو گۆران: دیپلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی تابوره‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌شكێنێت

بەغدا-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی پارتی، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات بۆ به‌غدا و دەڵێ چه‌ند گرفتێكی هونه‌ری به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، پێویستی به گفتوگۆ و دانیشتن هه‌یه.
)خەسرەو گۆران)، سه‌رۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دەربارەی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌م شانده ته‌واوكه‌ری شاندی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌غد،ا كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له 1/12 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه پێویستی به گفتوگۆی بەردەوام هه‌یه، چونكه ئێستاش ڕێككه‌وتنه‌كه گیروگرفتی تێ كه‌وتووە، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ناردنی بڕی نه‌وت، چونكه به‌غدا پێی وایه ده‌بێت ڕۆژانه 550هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ بڕوات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌و بڕه‌ی له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتون به‌مه‌رجێك هه‌ژماری ساڵانه بێت نه‌ك ڕۆژانه، بۆیه لێره‌دا تێکنه‌گه‌یشتن هه‌یه، چونكه به‌غدا پێی وایه ده‌بێت ڕۆژانه ئه‌و بڕه بگاته ده‌ستی؛ كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه هه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ریان ڕێك كه‌وین، به تایبه‌تی ئالیه‌تی ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك و، به‌شی كورد له بوودجه‌ی 2015ـدا؛ ئێستا ئه‌و %17ـەکەی كوردستان و پشكی پێشمه‌رگه‌یش له بوودجه‌ی 2015ـدا جێگیر كراوه و، بووەته به‌شێك له پرۆژه‌یاسا و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه".
)خەسرەو گۆران) گوتیشی: "جگە له سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ ده‌بێت؛ ئه‌مانه كه‌سانی سه‌ره‌كین له‌و ڕێككه‌وتنه؛ ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی تازه ده‌كاته‌وه بۆ لێگه‌یشتن له‌سه‌ر ڕێككهوتنكه، چونكه له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت تابورێك دروست بووه، خۆشحاڵ نین به‌ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌م سهردانانانه ئه‌و تابورانه له‌ناو ده‌بات".
سه‌رۆكی لیستی پارتی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، دیپلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی باش ده‌گێڕێت له چاره‌كردنی گرفته‌كان، چونكه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان جۆرێكه له نه‌رمینواندن به‌رانبه‌ر به‌و دۆخه‌ی عێراق و، خۆیشی گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێویست بکات، هه‌موو ڕۆژێك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌م."
بڕیاره ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن له‌و سه‌ردانه چاویان به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وت و دارایی و پلاندانانی عێراقیش ده‌كه‌وێت.
كارزان سه‌باح




