پێشمەرگە و شەڕڤان، تیرۆریستانیان لە چەند گوندێکی دیكەیش ڕاماڵی

كۆبانی -KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگەی هێزی پشتیوانیی 1 لە كۆبانێ ڕایگەیاند، شەڕوانان و پیشمەرگە، بە دەم ڕزگاركردنی گوندەكانی سنووری كۆبانێوە، سێ گوندی دیكەیان لە بەشی ڕۆژئاوای شارەكە لە چەكداری داعش پاك كردەوە.
نەقیب (رزگار بەهرام شێروان)، فەرماندەی پێشمەرگە لە هێزی پشتیوانیی 1 لە كۆبانێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕڤان و پێشمەرگە لە بەردەوامی هێرشەكانیان بۆ گرتنەوەی گوندهكانی سنووری كۆبانێ لە ڕۆژئاوایی كوردستان، چەند گوندێکی دیكەی ئەو دەڤەرەیان لە چەكدارانی تیرۆریستی داعش پاكەوە کرد؛ گوندی ئاشمی، چارقلی، بەیادی و، گردی چارقلی لە بەشی ڕۆژئاوای شارەكەدا.
دەڵێ گردی چارقلی، شوێنێكی ستراتیژیە كە بەسەر ناوچەكەدا زاڵه.
هەژار مەموزینی




