سه‌رۆك بارزانی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا هێنا و له ڕێی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرەوە گه‌یشته‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
جێگەی ئاماژەیە، (سه‌رۆك بارزانی) لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاساییشی جیهانی له میونشن سه‌ردانی ئه‌ورووپای كرد و لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەیش چاوی بە ژمارەیەك بەرپرس و سیاسەتەمەداری وڵاتانی جیهان كەوت و، دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه‌یش سه‌ردانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسای كرد و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و گه‌وره‌به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا كۆ بووەوه. هەروەها وڵاتی نەمسا دواوێستگەی سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) بوو و لەوێ لەگەڵ سه‌رۆكی نه‌مسادا كۆ بووەوه.




