٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ به‌غدا

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له‌ حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ (سامان عه‌بدوڵڵا) ده‌ڵێ، سبه‌ینێ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری دێنه‌ به‌غدا و؛ ئه‌و سه‌ردانه‌یشی به‌ كاریگه‌ر ناوبرد بۆ چاره‌كرنی كێشه‌كان و ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراقدا.

(سامان عه‌بدوڵا ) وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له‌ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند، سبه‌ینێ شاندێكی باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى (نێچیرڤان بارزانى) دێنه‌ به‌غدا؛ ئه‌و شانده‌‌ له‌و كێشانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ بۆته‌ هۆكارى نه‌ناردنى به‌شه‌ بوودحه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روا ئه‌و شانده‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كانى رێككه‌وتنى نه‌وتى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسى نه‌وت گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان.

وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له‌ حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ پێیوایه‌ سه‌ردانى ئه‌و وه‌فده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند.
ئه‌و وه‌زیره‌ كورده‌ى حكوومه‌تى عێراقى جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ چاره‌كردنى كێشه‌ى ناردنى بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ به‌غدا. گوتیشى" چاوه‌وران ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 583 ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ى مانگى یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ بكرێـت".
یه‌حیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار