٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو ناوچەی گرینگی كۆبانی ڕزگار كران

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگەی هێزی پشتیوانیی یەك لە كۆبانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابرد شەڕڤان  و پێشمەرگە دوو ناوچەی گرینگیان لە باشووری كۆبانی ڕزگار كرد و ژمارەیەكی زۆریش تیرۆریستی داعشیان كوشتوون.

فەرماندەی پێشمەرگە لە هێزی پشتیوانیی یەك لە كۆبانی نەقیب (رزگار بەهرام شێروان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوێنێ هەینی 13-2-2015، شەڕڤان و پێشمەرگە هێرشێكی فروانییان بۆ گرتنەوەی ژمارەیەك گوند بەرپا کرد و سێ گوندیان لە چەكدارانی داعش پاك‌كردنەوە. هێرشەكانیش بۆ رزگاركردنی تەواوی گوندی سنووری كۆبانی بەردەوام دەبێت."

بە گوتەی (ڕزگار بەهرام)، گوندەكانی (سیوە وعەبتار و تورمان)ـن کە لە تیرۆریستانی داعش پاك‌كرانەوە و لە پێکدادانەکەیشدا، ژمارەیەك چەكداریش كوژراون.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لەبارەی گرینگیی دوو گوندەكەوە گوتی: "ئەو گوندانە (30)كم لە كۆبانی دوورن و دەكەونە سەر رووباری فورات و دوو شوێنێ گرینگن لە باشووری ئەو شارەن."

هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار