کورد دروستکردنی هێزی پاسەوانی نیشتمانی لە کەرکووک ڕەت دەکاتەوە

کەرکووک-KDP.info- کورد بە هەموو شێوەیەک دروستکردنی هێزی پاسەوانی نیشتمانی لە کەرکووک رەت دەکاتەوە؛ چونکە پێشمەرگە پاسەوانی پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە و، قبووڵی ناکەن هیچ هێزێکی دی لە دەرەوەی هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک دروست بکرێت. Al-Monitorوای نووسیوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە مەیدانییەکە، پێکهاتەی شاری کەرکووک بە هەموو شێوەیەک پیکهێنانی هێزێکی پاسەوانی نیشتمانی لەو ڕەت دەکەنەوە کە بڕیار وایە بۆ کۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش هیزی هاوشێوە دروست بکرێت، بەڵام کورد لە کەرکووکدا پێشمەرگە بەو هێزە دەزانێت کە پاسەوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە.
تایبەت بۆ ماڵپەڕی al-monitor پەرلەمانتار (شاخەوان عەبدوڵڵا) قسەی لەسەر ئەو پرسە کردووە کە خۆی لە لیژنەی بەرگری و ئاساییشی پەرلەمانی عێراقە، وەک لیژنەکەیان دەڵێت، پێشمەرگە ئەمنیەت و ئاساییشی ناوچەکە دەپارێزێت، بۆیە دروستکردنی پاسەوانی نیشتمانی لە کەرکووک رەت دەکاتەوە و قبووڵی نییە و بە هێڵی سووری دەزانێت، هەروا رێگەش نادات هیچ هێزێکی دیکە لە دەرەوەی هیزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک پێکبهێنرێت، چونکە پێشمەرگە ئەمنیەتی ئەو شارە دەپارێزێت.
هەروا (شاخەوان) روونی کردووەتەوە کە، هەر شوێنێک هێزی پێشمەرگەی لێ بێت یاسای دروستکردنی پاسەوانی نیشتمانی نایگرێتەوە، چونکە پێشمەرگە خۆی پاسەوانی نیشتمانیی شوێنەکەیە.
شاو کوردی




