٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەڕ بەردەوامە و ١٨٠ گوندی کۆبانی ئازاد کراون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، پێشمەرگە و شەڕڤانان لە پێشڕەویکردن بەردەوامن و تا ئێستایش زیاتر لە ١٨٠گوند ئازاد کراون.

نەقیب(رزگار بەھرام) کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە کۆبانی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە چەندین قۆڵەوە شەڕ لە سنووری کۆبانی بەردەوامە و ھێزەکانی پێشمەرگە و شەرڤانانیش هەر لە پێشڕەویدان؛ لەئێستادا تیرۆریستانی داعش لە ھەندێک ناوچەدا کە هێشتا ڕزگار نەکراون کەمێک بەرگری دەکەن، بەڵام خۆیان لەبەر هێرشی قارەمانانەی هێزەکانمان ناگرن."

نەقیب(رزگار بەھرام) ڕوونی کردەوە کە، شێوازی گوندەکانی سنووری کۆبانی وەکو ناوچەکانی دیکە نیین، هەیانە چەند ماڵێکن و ھەندێکیش زۆر گەورەن، بە هەموو ئەمانەیشەوە، زیاتر لە ١٨٠گوند ئازاد کراون.

(بەھرام) ئەوەشی گوتیشی کە، زیانی زۆر بە تیرۆریستان گەییشتووە و دوێنێیش ئەمیرێکی داعش کوژرا.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار